پریڤیوی یاریی توركیا V ئەمریكا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 توركیا و ئەمریكا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی هەینی كاتژمێر 05:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی توركیا و ئەمریكا لە یاریگای سۆفای لە ئینگلیوودی ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

توركیا یەكەم یاریی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە ئوسترالیا دۆڕا و لە دووەم یاریی بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر پاڕاگوای شكستیهێنا.
بە بێ هیچ خاڵێک لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی چوارەم دێت و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كردووە.
لە بەرامبەردا ئەمریكا یاریی یەكەم بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە پاڕاگوای بردەوە و یاریی دووەمیش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئوسترالیای بردەوە.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی چوارەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ژاپۆن بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی سوید دەبێتەوە.
سوید بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی ژاپۆن دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی توركیا
شاكر
چەلیک، دەمیرال، بەرداكچی، كادیۆگلۆ
یوكسەک، چاڵهانئۆغلۆ
گولەر، یەڵماز، كەنان یڵدز
ئاكتوركۆگلو
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەمریكا
فرێس
فریمان، مەككێنزی، تڕەستی
دێست، مەككینی، ئادەمس، تیلمان، رێینا
رایت، زێندیخاس



