تۆتنهام گرێبەستی کینسکی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە

یاریگا –
تۆتنهام گرێبەستی گۆڵپارێزی یەکەمی تیمەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەنتۆنی کینسکی، گۆڵپارێزی یانەکەی بۆ پێنج وەرزی دیکە نزیکبووەتەوە.
تۆتنهام گرێبەستەکەی کینسکی تەمەن 23 ساڵان تاوەکوو هاوینی 2031 نوێدەکاتەوە، هەروەها لە بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2032 لەبەردەستدا دەبێت.
BREAKING: Tottenham Hotspur are close to an agreement with Antonin Kinsky over a new five-year contract.
The offer also includes an option to extend it for a further year to 2032 🚨 pic.twitter.com/dolvu0m69J
— Sky Sports News (@SkySportsNews) June 25, 2026
گفتوگۆکانی نێوان یانە لەندەنییەکە و گۆڵپارێزە چیکییەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە و تۆتنهام هیوادارە بەمزووانە بگاتە رێککەوتنی کۆتایی.
کینسکی لەپێناو دانەبڕان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، بەشداریکردنی لە جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی چیک کردە قوربانی و نەشتەرگەرییەکی بچووکی کردووە و بۆ ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.
سپێرز دوێنێ چوارشەممە 24ـی حوزەیرانی 2026 گواستنەوەی مارتن دوبراڤکا، گۆڵپارێزی پێشووی بێرنلی راگەیاند، چونکە داهاتووی ڤیکاریۆ لە یانەکە ناروونە و لەە ئیتاڵیا یانەکانی ناپۆلی، یوڤێنتوس و ئینتەر میلان گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.


