پریڤیوی یاریی بۆسنیا و هێریزێگۆڤینا V قەتەڕ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یاریی كۆتایی و گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكان بۆسنیا و قەتەڕ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر بۆسنیا و قەتەڕ لە یاریگای سێنچری فیڵد لە سیاتڵی ئەمریكا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی2026.
پڕۆفایلی یاریی

بۆسنیا و هێریزێگۆڤینا لە یاریی یەكەم رووبەڕووی كەنەدا بوویەوە و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە یاریی دووەم بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە سویسرا شكستیهێنا.
بە كۆكردنەوەی خاڵێک لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی دووەم دێت.
لە بەرامبەردا قەتەڕ لە یاریی یەكەم رووبەڕووی سویسرا بوویەوە و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لەدووەم یاریی بەرامبەر كەنەدا یاریی كرد و بە شەش گۆڵی بێ وەڵام شكستیهێنا.
بە كۆكردنەوەی یەک خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی دووەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بۆسنیا بە بێ تاریق موحەرەمۆڤیچ رووبەڕووی قەتەڕ دەبێتەوە.
قەتەڕ بە بێ هومام ئەحمەد و عاسم مادیبۆ رووبەڕووی بۆسنیا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا
ڤاسیلج
دێدیچ، كاتیچ، هادزكادونیچ، كۆلاشیناک
باراكتارێڤیچ، تاهیرۆڤیچ، باسیچ، میمیچ
دێمیرۆڤیچ، دزیكۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی قەتەڕ
ئەبوعناد
عەلۆوی، میگێل،خوخی، برێكی
گابەر، فەتحی، لێی
عەبدولرەزاق، عەفیف، جونیۆر



