ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چێڵسی گرێبەستێکی گەورە یەکلایی دەکاتەوە

سەرکەوت بەسەر ئینتەر میلان

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک کۆتاییهاتووە و مارکۆ پالێسترا، بەرگریکاری ئیتاڵی پەیوەندی بە چێڵسی دەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە، چێڵسی بۆ گواستنەوەی مارکۆ پالێسترا لەگەڵ ئاتاڵانتا و یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و پالێسترا پەیوەندی بە چێڵسی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، چێڵسی لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە 21 ساڵانییە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ بە ئاتاڵانتا دەدات، هەروەها ئەگەر بلوز لە داهاتوودا یاریزانەکە بفرۆشێتەوە، بەشێکی پارەکە بۆ ئاتاڵانتا دەبێت.

ئینتەر میلان لە گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە نزیک بوو، بەڵام چێڵسی لە دواساتەکان چووە کێبڕکێی گواستنەوەی مارکۆ و گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

مارکۆ پالێسترا وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ کالیاری کرد، لە سێریا ئەی بەشداریی 37 یاریی کرد، گۆڵێکی کرد و چوار گۆڵی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button