گرنگترینمۆندیالی 2026

هالاند پێشبینی براوەی لووتکەی کۆمەڵەی نۆیەم و هاوکات پاڵەوانی مۆندیالیش دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی سێیەمی کۆمەڵەی نۆیەمی مۆندیالی 2026 هەوادارانی تۆپی پێ لە چاوەڕوانی یەکێک لە رووبەڕووبوونەوە گەورەکانی قۆناخی کۆمەڵەکاندان کە یاریی نێوان فەڕەنسا و نەرویجە.

هەردوو هەڵبژاردەکە بە دوو بردنەوەی گەورە لە عێراق و سەنیگال گەیشتنیان بە قۆناخی کرانەدەرەوە مسۆگەرکردووە. بەجۆرێک، کەڵەشێرەکان بە جیاوازیی گۆڵ لە پێشەنگ دێن.

چاوەڕوانیەکان تەنها بۆ رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەو دوو تیمە ئەوروپیە نییە، هاوکات هاندەری هەردوولا بەتایبەت و هەوادارانی تۆپی پێ بەگشتی تامەزرۆی بینینی رکابەرێتی نێوان هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاندە کە لە لە تۆپی پێی مۆدێرندا بە دوو ئەستێرەی دیاری هێڵی هێرشبەریی دادەنرێن. هەردووکیشیان بە چوار گۆڵ لە ریزی گۆڵکارانی پاڵەوانێتیەکەن تا ئێستا لەدوای لیۆنێل مێسی کە ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە بە گۆڵێک لەپێشترە.

لە پێش رووبەڕووبوونەوەکە کە هەینی داهاتوو 26ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، هێرشبەرە تۆقێنەرەکەی ڤایکینگەکان باسی لە یارییەکە کرد و بۆچوونی خۆیشی بۆ براوە پیشاندا. لە لێدوانێکیدا بۆ فۆکس سپۆرت وتی

راستیتان پێبڵێ، زۆر بایەخ بە رووبەرووبوونەوەکە نادەم. ئێمە ئێستا گەیشتنمان بە قۆناخی کرانەدەرەوە مسۆگەرکردووە، توانیمان ئەو کارە بکەین، ئەوەش شتێکی ناوازەیە. بۆیە ئێستا زۆر گرنگی بەو یارییە نادەم.

سەبارەت بە براوەی نێوانیان، هالاند وتی

رەنگە فەڕەنسا لێمان بباتەوە. رەنگە هەر ببنە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەکەش.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button