عێراقکوردستان

ناوەراستکارێکی نەورۆز ریزی یانەکەی جێهێشت

ئیبراهیم محەمەد ماڵئاوایی لە سوورپۆشەکان کرد

Yariga App

یاریگا –

ناوەڕاستکارێکی کورد ریزی نەورۆزی جێهێشت و بە فەرمی ماڵئاوایی لە یانەکە کرد.

ئیبراهیم محەمەد، بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یانەی نەورۆز راگەیاند، یاریزانەکە بە ستۆریەک ماڵئاوایی لە سوور پۆشەکانی سلێمانی کرد، ئیبراهیم دووەم یاریزانی کوردە ئەم وەرزە ریزی تیپەکە جێدەهێڵێت دوای باکۆ عومەر، ناوەڕاستکارەکەی نەورۆز وەرزی رابردوو گۆڵێک و ئەسیستێکی هەبوو لەگەڵ یانەکە.

لە هاوینی 2024 ئیبراهیم محەمەدی ناوەڕاستکار لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانیەوە روویکردە نەورۆز، پێشووتریش لە ساڵی 2018ـەوە لە لاوانی نەورۆزەوە تاوەکو ناوەڕاستی 2024 یاریی بۆ پێشمەرگەی سلێمانی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button