پریڤیوی یاریی پۆرتوگال V ئوزبەكستان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەڵبژاردەی پۆرتوگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوزبەكستان دەبێتەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 20:00 بەكاتی هەولێر هەڵبژاردەی پۆرتوگال و هەڵبژاردەی ئوزبەكستان لە یاریگای ئێن ئەر جی لە هیوستنی ئەمریكا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یاریی یەكەم بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لەگەڵ كۆنگۆی دیموكرات بە گۆڵێک یەكسان بوون.
لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی ئوزبەكستان لە یاریی یەكەمدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەرامبەر كۆڵۆمبیا شكستیهێنا.
پۆرتوگال بە خاڵێک لە ریزبەندی سێیەم و ئوزبەكستان بە بێ خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی یازدەیەم دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پۆرتوگال بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئوزبەكستان دەبێتەوە.
ئوزبەكستان بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی پۆرتوگال دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال
كۆستا
كانسێلۆ، دیاس، ڤیێگا، مێندێش
ڤیتینیا، نێڤێش
كۆنسێساو، برۆنۆ فێرناندێش، نیتۆ
كریستیانۆ رۆناڵدۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوزبەكستان
یوسوپۆڤ
خوسانۆڤ، عەبدوڵڵایێڤ، ئاشورماتۆڤ
سەیفیڤ، شوكورۆڤ، مۆزگاڤۆی، نەسرولایێڤ
فەیزوڵا، شۆمۆردۆڤ، ئورونۆڤ



