عێراقفه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

چاره‌نووسی یارییه‌كه‌ی عێراق و فه‌ڕه‌نسا یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

به‌ فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان واده‌ی ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌می یاریی نێوان عێراق و فه‌ڕه‌نسای بۆ نیو كاتژمێری دیكه‌ دواخست واته‌ یارییه‌كه‌ كاتژمێر 02:40 ده‌ست پێده‌كات

دەستپێکردنەوەی گێمی دووەمی یاریی نێوان عێراق و فەرەنسا بەهۆی خراپی کەشوهەوا و هەورەبرووسکەی دواکەوتووە.
یارییەکە لە فیلادێلفیا دەکرێت و بەپێی یاساکانی فیفا، کاتێک هەورەبرووسکە لە یاریگاوە نزیک بێت، بۆ سەلامەتی یاریزانان و هاندەران یارییەکە رادەگیرێت.
کەی یارییەکە دەست پێدەکاتەوە؟
 بەپێی دواین راگەیاندراوی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا و سەرچاوە وەرزشییەکان، بڕیارە یاریزانان لە کاتژمێر 2:40ی شەو بە کاتی هەولێر بێنە ناو یاریگا بۆ گەرمکردنەوەیەکی 20خولەکی و گێمی دووەم بە فەرمی دەست پێدەکاتەوە و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریش هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كه‌شه‌كه‌ ئاسایی نه‌بێته‌وه‌.
 ئێستا بارانێكی به‌هێز و هه‌وره‌ بروسكه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتووته‌وه‌، به‌ڵام کەم بووەتەوە و دۆخی کەشوهەوا بەرەو باشتربوون دەچێت، بۆیە یارییەکە لەو کاتەی دیاریکراوە بەردەوام دەبێت.
Back to top button