ئانچێلۆتی شوێنی یاریکردنی نێیمار دەگۆڕێت

یاریگا –
لە کۆتاییدا نێیمار دا سیلڤا لە مۆندیال دەردەکەوێت و بە ئەگەرێکی زۆر بەرامبەر سکۆتلەندا یاریی دەکات.
نێیمار لە دوو یاریی رابردوودا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی مەغریب و هایتی کە لە یەکەمیاندا یەکسانبوون و لەوەی دووەم بردنەوەیان تۆمارکرد، بەهۆی ئەو پێکانانەی لە پێش مۆندیالی 2026 لەگەڵ سانتۆس تووشی هات، بەشداریی نەکرد. بەڵام لە دوێنێوە دەنگوباسی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە بۆ یارییەکەی سکۆتلەندا دەگەڕێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە بەڕازیلییەکان و میدیای ئەمریکای باشوور، کارلۆ ئانچێلۆتی بەرامبەر سکۆتلەندا لە پێگەی جیاواز بەکاردەهێنێت.
وەک لە زانیارییەکاندا هاتووە، راهێنەرە ئیتاڵیەکە یان وەک هێرشبەری نووک یاریی بە نێیمار دەکات ، یاخود وەک ژمارە 9 کە تۆزێک لە دواتر جێگیری دەکات.
سەرچاوەکان شرۆڤەیان کردووە کە ئامانج لەو تاکتیکەی ئانچێلۆتی بۆ ئەوەی تا نێیمار ریتمی یارییەکە رێکبخات و هەروەها بۆشایی بۆ راکردنەکانی ڤینیسیوس جونیۆر دروستبێت، لە باڵەکەی دیکەشەوە بەهەمان شێوە.
نێیمار کە پێشتر لە باڵەکان دەدرەوشایەوە، چیدیکە دوای ئەو نەهامەتیانەی تووشی هاتن لەو پێگەیە نابینرێتەوە لەژێر سەرپەرشتی ئانچێلۆتیدا. ئەوەش وەک میدیاکانی نزیک لە بەڕازیل باسیان کردووە بەهۆی هێواشبوونەوەی لەو خێراییەی کە پێشتر هەیبوو. لە سانتۆسیش وەک یاریزانی ژمارە 10ی کلاسیک بەشداریی پێدەکرا.
Carlo Ancelotti espera utilizar Neymar na Seleção Brasileira como o último homem de frente, ou como um falso 9, mais recuado, armando o jogo e dando espaço para entradas de Vini Jr. pelo lado direito e outro atacante pela direita.
Treinador italiano não vê o craque como um… pic.twitter.com/VdbCDX97DJ
— LIBERTA DEPRE (@liberta___depre) June 22, 2026



