ئینگلتەرا

ئارۆن رامزی نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی ئینگلیزی

Yariga App

یاریگا –

ئارۆن رامزی یەکەمین ئەزموونی وەک راهێنەری پرۆفیشناڵ تاقیدەکاتەوە و نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی یانەیەکی ئینگلیزی.

رامزی ناوێکی ناسراوی لە مێژووی تۆپی پێی ئینگلیزی بەتایبەت پرێمەرلیگ کاتێک بۆ ماوەی 11 ساڵ، بەدیاریکراوی لە ماوەی (2028-2019) یاریزانی ئارسیناڵ بوو، جیا لەو دوو ماوە کورتەی کە بەخواستن بۆ یانەکانی نۆتینگهام فۆرێست و کاردیف یاری کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئالێکس کروک، رامزی لەگەڵ یانەی ئۆکسفۆرد یونایتد لە گفتوگۆدایە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیکردنی ئەو یانەیە.

وەرزی رابردوو ئۆکسفۆرد هاوشێوەی شیفیڵد وینزدەی و لێیستەر سیتی لە چامپیۆنشیپ دابەزین بۆ لیگ وەنی ئینگلیزی.

بەوەش یەکەمین ئامانجی ئارۆن بریتی دەبێت بۆ گەرانەوەی یانەکە بۆ چامپیۆنشیپ.

وەک ئەزموونی راهێنەرایەتی، رامزی کە لە ئەپرێل/نیسانی ئەمساڵی 2026 وازی لە یاریکردن هێنا، تاکە ئەزموونی وەک راهێنەر لەگەڵ کاردیف سیتی بوو لە ساڵی 2025 ئەویش بەشێوەی کاتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button