گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ میسڕ بە سەرکردایەتی محەمەد سەڵاح ریمۆنتادای بەسەر نیوزلاند کرد
سەڵاح و هاوڕێکانی سێ خاڵی زێڕینیان بەدەستهێنا

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی نیوزلاند و میسڕ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە بە بردنەوەی میسڕییەکان کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی حەوتەم هەردوو هەڵبژاردەی نیوزلاند و میسڕ لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 بێوەڵام لە بەرژەوەندی فیرعەونەکانی میسڕ کۆتاییهات.
میسڕ گێمی یەکەم بۆ گۆڵێک دواکەوت، بەڵام لە گێمی دووەم بە سەرکردایەتی سەڵاح ریمۆنتادایان کرد.

نیوزلاند و میسڕ د هاوشانی بەلجیکا و ئێران دەکەونە کۆمەڵەی G.
بەو ئەنجامە میسڕ بە چوار خاڵ دێتە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی و نیوزلاندیش خاوەنی تەنیا خاڵێکە و لە پلەی چوارەم دێت.
لە یاریی داهاتوو نیوزلاند بەرامبەر بەلجیکا یاریی دەکات، میسڕیش رووبەڕووی ئێران دەبێتەوە.



