عێراقکوردستان

کەربەلا راهێنەری پێشووی زاخۆی دەوێت

تەڵال بلووشی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە عێڕاق؟

Yariga App

یاریگا –

کەربەلا دوای سەرکەوتنی بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ راهێنەرێکی پێشووی زاخۆ راهێنەرایەتی تیپەکەیان بکات.

تەڵال بلووشی، راهێنەری قەتەڕی نزیکە لە رێگای یانەی کەربەلاوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە عێڕاق و ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی تیپەکە وەربگرێت، دوای ئەوەی کەربەلا بە فەرمی گەڕایەوە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، عەلی وەهاب دەستی لەکارکێشایەوە و بە شێوەیەکی فەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی ئەمانەی بەغدای وەرگرت.

کارگێڕی کەربەلا بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق 2026 _ 2027 دەیانەوێت تەڵال بلووشی راهێنەری ئێستای خوڕی قەتەڕی و پێشووتری زاخۆ بکەنە راهێنەری تیپەکە، لە ئەگەری وەرگرتنی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی یانەی کەربەلا، راهێنەرە قەتەڕیەکە دەبێتە سێیەم یانە لە عێڕاق راهێنەرایەتی بکات دوای زاخۆ و تەڵەبە کە پێشووتر راهێنەرایەتی بۆ کردوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button