عێراقکوردستان

زەوڕا گواستنەوەی هێرشبەرێکی هەولێری راگەیاند

یاریزانێکی دیکە ریزی هەولێری جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی مایکۆل کابرێرا ریزی یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی زەوڕاوە کرد.

پەڕەی فەرمی یانەی زەوڕا لە تەواوی پلاتفۆرمەکان بە فەرمی گواستنەوەی مایکۆل کابرێرا هێرشبەری ئۆروگوایی و یاریزانی وەرزی رابردووی یانەی هەولێری راگەیاند، پێش تەواو بوونی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە چەند گەڕێک، هێرشبەرە ئۆروگواییەکە لەگەڵ یانەی زەوڕا گەیشتبووە رێککەوتن و کەمێک پێش ئێستاش بە فەرمی گرێبەستەکە راگەیەنرا.

مایکۆل کابرێرا، کە وەرزی 2025 _ 2026 لە گواستنەوەی زستانە لە یانەی مۆتاگوای هیندۆراسیەوە پەیوەندی بە هەولێرەوە کرد، توانی لەگەڵ پاسەوانانی قەڵا ریزبەندی سێیەم لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە دەست بهێنێت و شەش گۆڵیش بۆ یانەکە تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button