گرنگترینمۆندیالی 2026

دیشا بۆ یاریزانەکانی: عێراق دوو یاریزانی مەترسیداری هەیە

Yariga App

یاریگا –

دیدیێ دیشای راهێنەری فەڕەنسا لەبارەی یاریی داهاتوویان بەرامبەر عێراق هۆشداریی بە یاریزانەکانی دەدات.

سێشەممەی ئەم هەفتەیە هەردوو هەڵبژاردە کە لە کۆمەڵەی نۆیەم لە یاریی دووەمی خۆیاندا رووبەڕووی یەکتردەبنەوە.

کەڵەشێرەکان لە یاریی یەکەمیاندا 3-1 لە سەنیگالیان بردەوە. هەرچی شێرەکانی رافیدەینە بە ئەنجامێکی قورس 4-1 بە نەرویج دۆڕان.

پیش یارییەکەیان، دیشا بەم شێوەیە هۆشداری بە ئەستێرەکانی دا:

عێراق تیمێکی بچووک نییە؛ دیشام هەڵبژاردەی ئیسپانیا وەکوو پاڵنەر بۆ یاریزانەکان بەکاردەهێنێت

لەبارەی مەترسی تاک یاریزانەکانی عێراقەوە، دیشا هۆشداریی زیاتری دا و وتی

عێراق تیمێکی زۆر رێکخراوە. کە بەسادەیی بە پێکهاتەی 4-4-2 یاریی دەکەن. دوو هێرشبەری باڵابەرزیان هەیە، ئەیمەن حوسێن و عەلی حەمادی، هەندێ یاریزانی هونەری دیکە، لە رووی توانای جەستەییشەوە لاواز نیین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button