ئه‌مریکاگرنگترین

دەمەوێت چامپیۆنزلیگ ببەمەوە؛ مارک کوکورێیا وردەکاریی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

کۆنگرەکەی کوکورێیا سەبارەت بە یارییەکەی ئیسپانیا و سعوودیە بوو، بەڵام زۆربەی پرسیارەکان لەسەر یانە نوێیەکەی بوون

Yariga App

یاریگا –

مارک کوکورێیا، ئەستێرەی نوێی یانەی ریال مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی پڕ لە وردەکارییدا بێدەنگی شکاند و وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی دایەوە کە لەسەر گواستنەوە خێراکەی بۆ یانەی شاهانە دروست ببوون.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئیسپانیا و سعوودیە، کوکورێیا کە بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ تاوەکوو ساڵی 2032 بە گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کردووە، وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بەو گرێبەستە و یانەی شاهانە دەداتەوە.

گرێبەستێک بە خێرایی رووناکی

کوکورێیا لە کۆنگرەکەدا ئاشکرای کرد کە گواستنەوەکەی بۆ ریال مەدرید تەنیا لە ماوەی رۆژ و نیوێک روویداوە.

بەیانییەک پەیوەندییان پێوە کردم و پرسیاریان لێکردم دەتەوێت بێیت؟ منیش بێدوودڵی قبووڵم کرد، چونکە ئەمە هەنگاوێکی گەورە بوو لە ژیانی وەرزشیمدا.

پەیوەندی لەگەڵ مۆرینیۆ؛ نهێنییەکەی کوکورێیا

یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی قسەکانی کوکورێیا، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بوو لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری نوێی مێرێنگی.

گفتوگۆیەکی خێرام لەگەڵ مۆرینیۆ کرد، باسی ئەوکاتەی کرد کە ئەو لە بێنفیکا بوو و رووبەڕوویان بووینەوە، ئەو وردەکارییانەی مۆرینیۆ متمانەیەکی زۆری پێدام کە ئەمە بڕیارێکی دروستە.

وەڵامێک بۆ رەخنەکانی هاندەرانی بارسێلۆنا

کوکورێلا کە پێشتر لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا پێگەیشتووە، بەڕاشکاوی وەڵامی رەخنەگرانی دایەوە.

من رێزی هەموو بۆچوونێک دەگرم. سوپاسگوزاری ئەکادیمیای بارسێلۆنام، بەڵام ژیان قۆناخە و من دەبوو ئەم هەنگاوە بنێم. کاتێک ریال مەدرید دێت بۆ لات، ئەستەمە بتوانیت رەتیبکەیتەوە.

تێڕوانینی بۆ داهاتوو لەگەڵ ریال مەدرید

کوکورێیا خۆی بۆ قۆناخێکی قورس ئامادە دەکات و دەڵێت؛

ریال مەدرید یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان. فشارەکە زۆر دەبێت، بەڵام کاتێک دەچیتە یانەیەکی وا، تەنیا بیر لە بردنەوەی نازناوەکان دەکەیتەوە. ئەوان خاوەنی زۆرترین نازناوی چامپیۆنزلیگن، هیوادارم بتوانم یەکێکیان لەگەڵ بەدەستبهێنم.

کێشە داراییەکانی چێڵسی و قۆناخی نوێ

سەبارەت بە بەجێهێشتنی چێڵسی، کوکورێیا بەڕاشکاوی گوتی کە پێشبینی رۆیشتنی نەدەکرد، بەڵام ژیان قۆناخی چاوەڕواننەکراوی تێدایە. ئەو بە سوپاسگوزارییەوە یانە لەندەنییەکەی بەجێهێشت و جەختی کردەوە کە ئێستا ئیسپانیا و ریال مەدرید ماڵی نوێی ئەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button