گرنگترینمۆندیالی 2026

گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو؛ ئێلی واهی مۆڵەتی چوونە نێو کەنەدای پێدرا

بەرامبەر ئەڵمانیا یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێلی واهی، هێرشبەری هەڵبژاردەی کۆتدڤیوار کێشەکەی چارەسەرکرا و مۆڵەتی چوونە نێو خاکی کەنەداری وەرگرت.

واهی، هێرشبەری سەرەکی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار، بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە تێوەگلان لە یاريیکردن بە ئەنجامی یارییەکان لە خولی فەرەنسا، مۆڵەتی چوونە نێو خاکی کەنەدای پێنەدرابوو.

بەگوێرەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆتدیڤوار، کێشەکەی هێرشبەرەکەیان چارەسەر کراوە و دەگاتە شاری تۆرۆنتۆ و رۆژی شەممە لە یارییە گرنگەکەیان بەرامبەر ئەڵمانیا ئامادە دەبێت.

واهی کە یاریزانی یانەی نیسی فەرەنسییە، لە 29ـی ئایار و پێش گەشتکردنی بۆ مۆندیال، لە شاری مارسیلیا دەستگیرکرا، تۆمەتەکە گومانی یاریکردن بوو بە ئەنجامی یارییەکی خولی فەرەنسا، بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەوەن کە ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییە بەئەنقەست کارتی زەردی وەرگرتووە لە یارییەکەیان بەرامبەر مێتز لە 17ـی ئایار یان نا.

دوای لێکۆڵینەوەیەکی درێژ، واهی ئازاد کرا و هەفتەیەک دواتر لەگەڵ شاندی وڵاتەکەی گەشتی کرد، بەڵام تاوەکوو کاتژمێرەکانی رابردوو، بەهۆی یاساکانی کەنەداوە ڤیزای پێنەدەدرا، پێش ئەوەی بە فەرمی کێشەکەی چارەسەر بکرێت. پێدەچێت دوای گەڕانەوەی لە ئەمریکای باکوور، لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەرەنساوە بانگبکرێتەوە بۆ روونکردنەوەی زیاتر.

ساختەکاریی کردووە؛ رێگری لە یاریزانێکی کۆتدیڤوار دەکرێت بچێتە کەنەدا

بابەتی زیاتر

Back to top button