ڤیدیۆ؛ کاردانەوەیەکی هەستبزوێنی نێیمار کاتێک ئانچێلۆتی لە هاوتیمەکانی دووریدەخاتەوە

یاریگا –
نێیمار دا سیلڤا بۆ دووەم یاریی لەسەریەک بەشداریی یارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل ناکات لە مۆندیالی 2026.
بانگهێشتکردنەوەی نێیمار لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەرەوە بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە، هەر خۆی دوو ئاڕاستە لە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. بەشێک لە شەقامی بەڕازیل ئاهەنگیان گێڕا بۆ جارێکیتر بینینەوەی گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیان، بەشێکیشیان رەخنەیان لە بڕیارەکە گرت بەوەی گوایە راهێنەرە ئیتاڵیەکە لەژێر کاریگەریدا بانگهێشتی کردووەتەوە لەکاتێکدا دۆخی جەستەیی ئەستێرەکە هێشتا نەگەیشتبووە باشترینی خۆی.
نێیمار لەکاتێکدا بۆ یارییەکەی هایتی گەشتی فیلادیلفیا ناکات و هەر له هۆتێلەکەی نیوجێرسی دەمێنێتەوە، گرتەیەک لە کاتی راهێنەکاندا بڵاوبووەتەوە کە جارێکیتر هەستی هەوادارنی هێرشبەرە جادووگەرەکەی بزواندووە.
هەڵبژاردەی بەڕازیل بەبێ ئەستێرەیەکی دیار گەشتی فیلادلفیا دەکەن
لە گرتەکەدا نێیمار هاوشانی هاوتیمەکانی لە گەرمەی مەشقکردندایە، بەڵام لەلایەن ئانچێلۆتی دەوەستێنرێت و رێنمایی دەدرێتێ کە جیابێتەوە و بە تەنها راهێنانەکانی بکات. لەو ساتەشدا نیگەرانی رووخساری گۆڵکارەی مێژووییەکە داگیردەکات.
🚨🇧🇷 | Neymar NOT happy when Ancelotti told him he has to continue training separately from the group. pic.twitter.com/5hutd9HC5k
— AllThingsBrazil™ (@SelecaoTalk) June 18, 2026



