بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام گرێبەستێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام بەفەرمی گواستنەوەی جان پاوڵ ڤان هیکی راگەیاند.

وەرزی رابردوو سپێرس بە یەکێک لە خراپترین ماوەکانی خۆیاندا تێپەڕین کە لە دوایین هەفتەکاندا رۆبێرتۆ دی زێربی لە دابەزین رزگاریکردن. یانە لەندەنیەکە هاوینێکی چالاکی لە گواستنەوەکاندا دەستپێکردووە و تا ئێستا چەند گرێبەستێکی راگەیاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بەهای گواستنەوەی یاریزانە هۆڵەندیەکەی دڵی بەرگریی لە بڕایتنەوە بۆ سپێرس 52 ملیۆن پاوەندە کە تێیدا مەرجی فرۆشتنەوەی جێگیرکراوە کە لە 20%ی بەهای فرۆشتنەکەی لە داهاتوودا بۆ بڕایتن دەبێت.

لە یەکەم لێدوانیدا ڤان هیک کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدایە بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026، گواستنەوەی بۆ تۆنتهام بە خەونێک زانی کە بۆی هاتووەتەدی.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button