ئه‌مریکاگرنگترین

ئێستا؛ بنەماڵەی لیۆنێل مێسی بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە

سەبارەت بە تەندرووستی باوکی مێسی

Yariga App

یاریگا –

بنەماڵەی لێۆنێل مێسی بەیاننامەیەک سەبارەت بە کۆمەڵێک دەنگۆ و تەندرووستیی باوکی مێسی بڵاودەکاتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک و هەواڵێکی نادروست سەبارەت بە گیانلەدەستدانی، بنەماڵەی لیۆ مێسی راگەیەندراوێکی فەرمییان بڵاوکردەوە؛

خۆرخێ مێسی رووبەڕووی بارودۆخێکی تەندرووستی بووەتەوە، ناوبراو لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە و خۆشبەختانە قۆناخەکانی چارەسەرکردن تێدەپەڕێنێت، هەروەها بەرەوپێشچوونی ئەرێنی لە دۆخی تەندروستیدا بەدیدەکرێت.

لە سۆنگەی ئەو هەواڵ و دەنگۆ و قسەوقسەڵۆکانەی لە چەند کاتژمێری رابردوودا بڵاوبوونەتەوە، خێزانەکەمان نیگەرانی و بێزارییەکی قووڵ دەردەبڕێت بەرامبەر بەو ببێهەستی و بێڕێزییەی لەلایەن هەندێک کەسەوە هەیە، بەتایبەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتێکدا کە تەواو تایبەت و خێزانییە.

دەمانەوێت ئەو راستییە بە هەمووان بگەێنین کە تەنیا ئەندامانی نزیکی خێزانەکە زانیاریی دروست و باوەڕپێکراویان لەسەر دۆخی تەندوروستیی خۆرخێ هەیە. لەبەرئەوە، هەر لێدوان و زانیارییەک کە راستەوخۆ لە دەرەوەی خێزانەکەمان یان کەناڵە فەرمییەکانمانەوە بڵاوبکرێتەوە، بە ناڕاست و بێبنەما هەژمار دەکرێت.

لە کاتێکی هەستیاری وەکوو ئێستا، داوای بەرپرسیارێتی، وریایی و مامەڵەیەکی مرۆڤانە لە هەموو لایەک دەکەین. نابێت تەندوروستیی مرۆڤەکان و ئارامیی دەروونیی خێزانەکانیان بکرێتە کەرەستەیەک بۆ قسەوقسەڵۆک و راکێشانی سەرنجی نابەرپرسیارانەی میدیاکان.

لە ناخەوە پێزانینمان هەیە بۆ سەرجەم ئەو پەیامانەی کە هەڵگری پشتگیری و خەمخۆری و رێز بوون بۆ ئێمە. لە بەرامبەردا، تەنها داواکارین لەم قۆناخەدا رڕێز لە تایبەتمەندی و ژیانی تایبەتیی خۆرخێ و تەواوی خێزانەکەمان بگیرێت.

هەر پێشهات و زانیارییەکی نوێ هەبێت، تەنها لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانمانەوە بڵاوی دەکەینەوە.

سوپاس بۆ تێگەیشتنتان.

بابەتی زیاتر

Back to top button