
یاریگا –
راهێنەری قوەجەوییە ماڵئاوایی لە یانەکە کرد و کارگێڕی یانەکەش بەبێ راهێنەر خەریکی نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکە.
رەشید جابر، راهێنەری عومانی یانەی قوەجەوییە ماڵئاوایی لە یانەکە کرد، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بوونە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، ئەمڕۆ رەشید جابری عومانی وازی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە هێنا، کارگێڕی جەوییەش بەبێ دەستنیشانکردنی راهێنەر خەریکی هێنانی یاریزانی نوێ و تازەکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکە.
دوای پێنج وەرز دابڕان جارێکی دیکە قوەجەوییە لەسەر دەستی رەشید جابر بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 2025 _ 2026، رەشید پێشووتر راهێنەرایەتی زەفاڕ، نەسڕ، وەحدات لەگەڵ سیبی عومانی کردووە، لە 2017 تاوەکو 2020 راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی لاوانی عومانی کردووە، لە 2024 _ 2025 راهێنەری پێشکەوتووانی هەڵبژاردەی عومان بوو.



