گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ عێراق بەرامبەر نەرویج تووشی شکستێکی قورس هات

شێرەکانی رافیدەیین یەکەم یارییان لە مۆندیالی 2026 دۆڕاند

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە یارییە چاوەڕوانکراوەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق و نەرویج رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لەمیانی یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 و لە کۆمەڵەی نۆیەم عێراق و نەرویج رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە و بینی و ئەنجامی کۆتایی بە سەرکەوتنی نەرویج 4-1 کۆتاییهات.

لە خولەکی 7 ئێرلینگ هاڵاند گۆڵی یەکەمی ڤایکینگەکانی نەرویجی کرد و دواتر ئەیمەن حسێن لە خولەکی 39 یەکسانی کردەوە و یارییەکەی هێنایەوە خاڵی سەرەتا.

لە هەڵەیەکی هێڵی بەرگری عێراق هاڵاند لە خولەکی 43 گۆڵێ دووەمی کرد و لە گێمی دووەمیش لیۆ ئۆستیگارد گۆڵێ سێیەمی بۆ نەرویج کرد و کۆتایی بە هیواکانی عێراق هێنا، لە خولەکی کۆتاییش کریستیان تۆرستڤێد گۆڵی چوارەمی کرد.

هەڵبژاردەی عێراق و نەرویج هاوشانی فەرەنسا و سێنیگال دەکەونە کۆمەڵەی I.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button