فه‌ره‌نسا

پادشای سەردەمی نوێی فەڕەنسیەکان؛ ئێمباپێ دوو ریکۆردە مێژووییەکەی شکاند

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ یەکەم یاریی مۆندیالی 2026ی کردە دەرفەتێکی لەبیرنەکراو بۆ گەیشتن بە ریکۆردێکی گەورە.

ئەمشەو هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە سەرکردایەتی ئێمباپێ رووبەڕووی سەنیگال بوونەوە. کاپتنی کەڵەشێرەکان لە خولەکی 66 بێدەنگی شکاند و گۆڵی یەکەمی خۆی و یاریەکەی تۆمارکرد بە ئەسێستێکی نایاب لە مایکڵ ئۆلیس.

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی فەڕەنسا

فەڕەنسیەکان جارێکیتر لە خولەکی 82 رێگەی برادلی بارکولا گەیشتنەوە سەر تۆڕی نوێنەری کیشوەرەکەی ئەفریقا و ئەنجامەکەیان قورسترکردەوە. ئەگەرچی سەنیگالیەکان لە خولەکی 5+90 تۆڕی تیمە ئەوروپیەکان هەژاند و ویستیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام جارێکیتر سوپەر کیلیان دوای یەک خولەک بە لێدانێکی مووشەک ئاسا تۆڕەکەی مێندی گۆڵپارێزی هەژاند و سێ خاڵی بەخشیە فەڕەنسا و خۆشی کردە خاوەنی ریکۆردە مێژووییەکە وەک گۆڵکاریی بێ رکابەری هەڵبژاردەی نیشتیمانی کەبە فەرمی پێش ئۆلیڤێ جیروی دایەوە.

دیمەنی گۆڵی دووەم و ریکۆردشكێنی ئێمباپێ:

ڤیدیۆ: گۆڵی سێیەمی فەڕەنسا

بەو دوو گۆڵە، سوپەر کیلیان بەفەرمی ژمارەکەی بەرزکردەوە بۆ 58 گۆڵ. هێرشبەرەکەی ریال مەدرید هێشتا دەرفەتی زۆری لەپێش ماوە بۆ فراوانترکردنی جیاوزیی گۆڵەکانی لەگەڵ ئەفسانەکانی دیکەی فەڕەنسا وەک جیرو، تێری هێنری 51 گۆڵ، ئانتوان گریزمان 44 گۆڵ و میشێل پلاتینی 41 گۆڵ. ئەوەش بەوپێیەی کە ئەو ناوە دیارانەی مێژووی فەڕەنسا لە کێبڕکێکەدا نەماون و تەنها ئێمباپێ لە یاریکردن بەردەوامە.

جیا لەو ریکۆردە، کیلیان کۆی گۆڵەکانی خۆی لە یارییەکانی مۆندیال گەیاندە 14 گۆڵ و بەفەرمی پێش جەست فۆنتەینی ئەفسانەی وڵاتەکەی دایەوە کە تەنها لە مۆندیالی 1958دا تۆمارکردبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button