دەرفەتێکی گەورە بۆ یانەکانی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول؛ دەتوانن بە هەرزانتر راشفۆرد بگوازنەوە

یاریگا –
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەچڕی دەستیپێکردووە و دۆخی مارکوس راشفۆرد کە ئێستا بەخواستن لە بارسێلۆنایە، هێشتا بە نادیاریی ماوەتەوە.
راشفۆرد لە ساڵی 2015 یاریی بۆ تیمی یەکەمی مان یونایتد دەکات. لە زستانی 2025 بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا و بۆ نیوەی وەرزەکە لەو یانەیە مایەوە. دواتر روبێن ئامۆریم ئەو هێرشبەرەی بۆ تیمەکەی نەویست، هەربۆیە هاوینی هەمان ساڵ بەخواستن ناردیانە ریزەکانی بارسێلنا. ئەگەرچی ئامارەکانی مارکوس لەگەڵ هەردوو یانەی ڤیێلا و بارسا ئەرێنی بوون، بەڵام یانەکەی بە راهێنەرایەتی مایکڵ کاریک تا ئێستا خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە لەنێوان گەڕاندنەوەی یاریزانە 28 ساڵیەکەی بۆ ئۆڵترافۆرد یاخود فرۆشتنی یەکجارەکی.
بارسا ئەوی بەدڵ بوو… پارەکەی پێهەڵنەسووڕا
رێککەوتنێک لەنێوان یانە کەتەلۆنیەکە و مان یونایتد هەبوو کە دەیتوانی بە بڕی 26 ملیۆن پاوەند بیکاتە یاریزانی هەمیشەیی بلاوگرانا. بەڵام بەهۆی خەرجکردنی پارە لە گواستنەوەی دیکەی وەک ئانتۆنیۆ گۆردن کە دوای تەنها لە چەند مانگێک هات لە بوژانەوەی ژێرخانی دارایی یانەکە کە وایکرد بارسێلۆنا لەو بڕە کەمتر بیر لە گواستنەوەی راشفۆرد بکەنەوە، لەلایەکی دیکەش خواستە کەسییەکانی ئەستێرەکەی مانچێستەر یونایتد بەتایبەت لە بابەتی مووچە، وایکرد لە 15ی ئەم مانگە یانە ئیسپانیەکە دەرگای رۆشتنی لێ بکاتەوە.
دەرگایەکی لێداخرا، دوو دەرگای لێکراوەتەوە
راشفۆرد کە دوای ئاستە بەرچاوەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا پێشکەشی کرد، متمانەی تۆماس توخێلی بەدەستهێنایەوە و بانگهێشتی مۆندیالی کردەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مەرجێک لە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانەدا هەیە هەڵوەشاندنەوەیەتی کە بەهاکەی خۆی دەدات لە 40 ملیۆن پاوەند. بەڵام ئەو بڕە بە کەمتر دانراوە بۆ رکابەرە نێوخۆییەکانی وەک لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی ئەگەر بخوازن هێرشبەرەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە نووسیویەتی کە ئێستا بڕیاری کۆتایی لای خودی یاریزانەکەیە کە هەموو بژاردەکان هەڵدەسەنگێنێت، بە بڕیاری مانەوەش لەژێر سەرپەرشتی کاریک.
🚨 Marcus Rashford £40m release clause is not valid for Man City and Liverpool — the final decision stands with the player.
He’s gonna assess all options, Man United too; including staying under Michael Carrick.
🎥➕ https://t.co/skhWvoFsS3 pic.twitter.com/6dOWROzQMl
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 16, 2026



