پریڤیوی یاریی عێراق V نەرویج؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی بەهێزی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و نەرویج رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە كاتژمێر 01:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و نەرویج لەیاریگای جیڵێت لە فۆكسبۆرۆی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی.
پڕۆفایلی یاریی

هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و نەرویج لە كۆمەڵەی نۆیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا و سێنیگال دێن و سەرجەم هەڵبژاردەكان بەهێزن و بە كۆمەڵەی مەرگ ناودەبرێت.
هەڵبژاردەی نەرویج دوای ئەوەی لە پاڵاوتنەكاندا بە شێوەیەكی ئاسان گەیشتنی بە مۆندیالی 2026 مسۆگەر كرد، وایكردووە زۆربەی شارەزایان وەكوو ئەسپی رەشی مۆندیال سەیریبكەن.
عێراق دوایین هەڵبژاردە بوو كە بلیتی گەیشتن بە یارییەكانی مۆندیالی 2026ـی مسۆگەر كرد.
عێراق دووەمجارە دەگاتە یارییەكانی مۆندیال دوای ئەوەی یەكەمجار لە ساڵی 1986 گەیشتە پاڵەوانییەتیە گەورەكەی جیهان.
گراهام ئارنۆڵد راهێنەری ئوسترالی هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالی 2022 هەڵبژاردەی ئوسترالیای گەیاندە قۆناخی شازدە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
عێراق بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی نەرویج دەبێتەوە.
نەرویج بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی عێراق
جەلال حەسەن
حوسێن عەلی، زەید تەحسین، ئاكام هاشم، مێرخاس دۆسكی
ئیبراهیم بایش، زەید ئیسماعیل، ئەمیر عەماری، ماركۆ فەرەج
عەلی حەمادی، عەلی جاسم
پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەرویج
نیلاند
رێیرسن، ئایەر، هیگام، فۆڵف
ئۆدیگارد، بێرگی، ئارسنەس
سۆرلۆت، هالاند، نوسا



