فەرمی؛ یەکەم راهێنەری مۆندیالی 2026 دوورخرایەوە

یاریگا –
هەڵبژاردەی تونس بەفەرمی راهێنەرەکەیان دوورخستەوە.
نوێنەرەکەی ئەفریقا زۆر خراپی بەرامبەر سوید دۆڕا کاتێ لە یەکەمین یاریی خۆیاندا لە مۆندیالی 2026 بە ئەنجامی 5-1 بە تیمە ئەوروپیەکە دۆڕان.
دوای چەند کاتژمێرێک لەو شکستە سەختە، یەکێتی تۆپی پێی تونس بەفەرمی دوورخستنەوەی سەبری لەمووشی راگەیاند.
بەوەش سەبری بووە یەکەم راهێنەر لەدوای یەکەم یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکاندا دووربخرێتەوە.
یەکێتی تۆپی پێی تونس لە قورسی کۆمەڵەکەیان کە کۆمەڵەی شەشەمە، تێگەیشتوون. کە هاوکات هەڵبژاردەکانی ژاپۆن و هۆڵەنداشی تێدایە.
بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەکەیان لەم کاتە هەستیارەدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە پۆستەکەی بەشێوەی کاتی بە مونزیر کیبایر بەخشیووە کە پێشتر لە ساڵانی 2019-2022 راهێنەری تونس بووە.
Tunisia have parted ways with head coach Sabri Lamouchi less than a week into the World Cup following their 5-1 defeat to Sweden 🇹🇳😳 pic.twitter.com/YnHokWakDS
— Football on TNT Sports (@footballontnt) June 15, 2026



