
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ دڵخۆشە بە گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتێی هاونیشتیمانی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید و وەسفێکی نایابی چەند لایەنێکی بەرگریکارە دەکات.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئێسا لە ئەمریکان بۆ یارییەکانیان لە مۆندیال، تێێدا ئیبراهیما کۆناتێ دوای جێهێشتنی فەرمی یانەی لیڤەرپوول، رازیبوو پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات و تەنها ماوەتەوە بە درێسی یانە شاهانەکەوە بناسێنرێت.
لە نوێترین لێدوانیدا، ئێمباپێ لە وەسفی کۆناتیدا بۆ رۆژنامەی لیکیپ وتی
کۆناتێ بەرگریکارێکی زۆر توندە، مەبەستم لەم وشەیە لە رووە باشەکەیەوە. هەرگیز لێدانی بەهێزی نییە لە یاریزانی دژبەر، بەڵام زۆریش باشە لە چاودێریکردنی. وا لە تیمی بەرامبەر دەکات هەست بکەن شەوێکی سەخت بەڕێدەکەن لەنێو یاریگا. زۆر حەدزەکەم بەرگریکاری وەک ئەو لە تیمەکەمدا هەبێت. یاریزانی وا بوێر، لە ڕووی هونەریشەوە هەمەچەشنن، چونکە دەتوانن بێنەپێشەوە و چاودێری یاریزانەکەی بکات، یانیش جێگیر بوەستێت و مان-تو-مان لەگەڵیدابێت، لە هەمان کاتدا لە رووبەڕووبوونەوە دووانیەکانیشدا براوە دەبن، لە رووی هونەریشەوە زۆر رێکخراون.



