عێراق

جۆلان بەهێزەوە خۆی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ئامادە دەکات

هەشت یاریزانی نوێ پەیوەندیان بە یانەکەوە کردووە

Yariga App

یاریگا –

جۆلان بە هێزەوە خۆی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ئامادە دەکات و هەشت یاریزانی نوێشی هێناوەتە ریزی تیپەکە.

یانەی جۆلان کە یەکەم وەرزە لە مێژوودا بەشداری خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بکات، گرێبەستی لەگەڵ هەشت یاریزان واژۆکردووە، کارگێڕی یانەکە پێش هێنانی یاریزان گرێبەستی ئەنمار سەلام، راهێنەری تیپەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو نوێکردەوە کە توانیبوی جۆلان بگەیەنێتە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

محەمەد حەمید، گۆڵپارێزی بە ئەزموونی عێڕاقی و پێشووی گەڕمە بە فەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستی جۆلان کرد، هەریەک لە نیهاد محەمەد هێرشبەری پێشووی کارەبا، یوسف فەوزی ناوەڕاستکاری پێشووی قوەجەوییە، عومەر مجباسی هێرشبەری پێشووی گەڕمە، خدر عەلی لەگەڵ حەسەن خالید   بەرگریکارانی کارەبا بە فەرمی پەیوەندیان بە جۆلانەوە کرد.

کارگێڕی جۆلان سەرکەوتوو بوون لە هێنانی دوو یاریزانی پیشەگەر، مبای یەحیای سەنیگالی کە لە هێلی ناوەڕاست یاریی دەکات لەگەڵ حەمی تەنجی هێرشبەری مۆریتانی بە فەرمی واژۆیان لەسەر گرێبەستی یانەکە کردووە.

وەرزی رابردوو جۆلان پێنج گەڕ پێش تەواوبوونی خولی نایابی عێڕاق و بە پلەی یەکەم و وەک پاڵەوانی خول سەرکەوتنی بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 2026 _ 2027 مسۆگەر کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button