پریڤیوی یاریی هایتی V سكۆتلاند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
یارییەكانی قۆناخی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2026 بەردەوامە و لە یارییەكی دیكەدا هەردوو هەڵبژاردەی هایتی و سكۆتلاند رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر هایتی و سكۆتلاند لە یاریگای جیڵێت لە شاری فۆكسبۆرۆ لە ئەمریكا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی.
پڕۆفایلی یاریی

هەردوو هەڵبژاردەی هایتی و سكۆتلاند لە كۆمەڵەی سێیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی بەڕازیل و مەغریب دێن.
هەڵبژاردەی سكۆتلاند دوای 28 ساڵ دابڕان جارێكی دیكە گەڕایەوە و بەشداری مۆندیال دەكات.
سكۆتلاند بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو دەیەوێت لە هایتی بباتەوە چونكە دەزانێت دوو یارییەكەی دیكەی بەرامبەر بەڕازیل و مەغریب زۆر قورس دەبێت.
دووەم جارە هایتی بەشداری مۆندیال دەكات دوای ئەوەی لە ساڵی 1974 بەشدارییكرد.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سكۆتلاند بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی هایتی دەبێتەوە.
هایتی بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی سكۆتلاند دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هایتی
پلاسید
ئاركوس، ئادێ، دیلكروخ، ئێكسپیرێنس
دێدسن، بێلگارد، جاسكوی، پرۆڤیدێنس
ئیسیدۆر، پیرۆت
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سكۆتلاند
ئەنگوس
هیكی، هانلی، سوتەر، رۆبێرتسن
بێن دۆک، مەكتۆمینای، فێرگسن، ماكگین
شانكلاند، ئادامس



