
یاریگا –
کیران تریپیێر دەکرێت گواستنەوەکەی بۆ وۆڵڤز دوای دەرکردنی رۆب ئێدواردز هەڵبوەشێنێتەوە.
کیران تریپیێ رۆژی دووشەممە وەکوو گرێبەستی نوێی وۆڵڤز راگەیەنرا، بەڵام دوای ئەوەی هەواڵی دەرکردنی رۆب ئێدواردز شەوی چوارشەممە بڵاوبووەوە، بەگوێرەی سکای سپۆرتس، بەرگریکارەکە تاوتوێی بژاردەکانی دەکات؛ تریپیێ دوای جێهێشتنی نیوکاسڵ دەبێتە یاریزانی ئازاد و رێککەوتنەکەی لەگەڵ وۆڵڤز بڕیارە لە 1ـی تەممووزدا دەست پێ بکات.
کیران تریپیێ بیر لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ وۆڵڤز دەکاتەوە لە دوای دەرکردنی رۆب ئێدواردز. ئەم یاریزانە تەمەن 35 ساڵە تووڕەیە و هەست دەکات لەلایەن وۆڵڤزەوە ناپاکی لێکراوە. لەسەر کاربوونی ئێدواردز کلیل بوو بۆ بڕیاری پەیوەندیکردن بە یانەکەوە لە هەفتەی رابردوودا.

تریپیێ تووشی شۆک بوو کاتێک بەیانی رۆژی پێنجشەممە هەواڵی دەرکردنی ئێدواردزی بیست و لەلایەن کەسێکی دەرەوەی یانەکەوە پێی گوترا، تەنیا دوو رۆژ دوای ئەوەی وەکوو یاریزانی نوێی وۆڵڤز ناسێنرا. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێدواردز خۆی هەواڵەکەی لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەیەوە زانیوە، نەوەکوو لە یانەکەوە.
Wolves have parted company with head coach Rob Edwards.
We would like to thank Rob and his staff for their professionalism, commitment and hard work during their time at the club.https://t.co/5VFbd14OHs pic.twitter.com/Q0bdXyS6VW
— Wolves (@Wolves) June 11, 2026
تریپیێ پشوویەکی هەڵوەشاندەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و واژۆکردن بۆ وۆڵڤز لەم هەفتەیەدا. ئێدواردز زۆر بەپەرۆش بوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکارەکە و راوول خیمینێزی هێرشبەر. تریپیێ، وۆڵڤزی لەبری چەندین یانەی دیکە هەڵبژارد. بەرگریکارەکە لە بنەڕەتدا گرێبەستێکی پێشوەختی واژۆ کردووە بۆیە لە 1ـی تەممووزدا پەیوەندی بە وۆڵڤزەوە دەکات، کاتێک گرێبەستەکەی لە نیوکاسڵ کۆتایی دێت.
ئێدواردز بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەم هەفتەیەدا دوورخرایەوە، لەگەڵ دەرکەوتنی هەواڵی رۆیشتنی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە درەنگانی شەوی چوارشەممەدا. سیسار پێیشۆتۆ، کە ئێستا سەرپەرشتیی یانەی گیل ڤیسێنتی پۆرتوگالی دەکات، بڕیارە وەکوو راهێنەری نوێی وۆڵڤز دەستنیشان بکرێت.

بە سکای سپۆرتس گوتراوە کە ئێدواردز و دەستەی راهێنەرانی تووشی شۆک بوون، کاتێک لە درەنگانی شەوی چوارشەممەدا هەواڵی دەرکردنی خۆیان بیستووە و تووڕەن لەو شێوازەی کە پێیان گەیەندراوە. ئەوان وەکوو هەمیشە خەریکی خۆئامادەکردن بوون بۆ وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنشیپ و جۆشوخرۆشیان هەبوو بەهۆی گرێبەستەکانی ئەم دواییەی تریپیێ و خیمینێز.



