ئیسپانیاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ بارسێلۆنا جووڵەیەکی بەپەلە بۆ فێران تۆرێس دەکات

بڕیاری کۆتایی بلاوگرانا لەبارەی داهاتووی قرشەکە چییە؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە پلانەکانیدا بکات و بەپەلە دەست بە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی فێران تۆرێس بکات، کە گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، سەرەتا بارسێلۆنا پلانی وابوو تاوەکوو مانگی ئەیلوول یان تشرینی یەکەم چاوەڕێبکات، بەڵام پێشهاتە نوێیەکان ناچاریان کردوون پەلە بکەن و کاتەکە پێشبخەن.

بۆچی بارسێلۆنا پەلە دەکات؟
دوای ماڵئاواییکردنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و بڕیاری کارانەکردنی بڕگەی کڕینی مارکوس راشفۆرد، پێگەی فێران لە هێڵی پێشەوەی یانەکەدا زۆر بەهێزتر بووە. هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە، بە سەرکەوتوویی توانیویەتی تۆرێس لە یاریزانی باڵەوە بۆ هێرشبەری سەرەکی ژمارە 9 بگۆڕێت. بە جۆرێک وەرزی رابردوو لە 49 یارییدا توانی 21 گۆڵ بکات و لە رووی خولەکەکانی بەشداریکردنەوە. پێش لیڤاندۆڤسکیش بکەوێت.

ئامانجی نوێ و گرێبەستی ئالڤارێز
سەرەڕای ئەوەی بلاوگرانا هەوڵی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز دەدات بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی ببێتە هێرشبەری سەرەکی، بەڵام کارگێڕیی یانەکە دەیەوێت داهاتووی تۆرێسیش مسۆگەر بکات. چاوەڕێدەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بە هێکتۆر پێریسی بریکاری یاریزانەکەوە بکرێت بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ 3 تاوەکوو 4 وەرزی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button