ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ مۆرینیۆ بووە ڕاهێنەری ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی گەڕانەوەی خۆزێ مۆرینیۆی وەک راهێنەری نوێ راگەیاند.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان، خۆزێ بۆ سێ ساڵی داهاتوو راهێنەری شاهانەکان دەبێت.

گەڕاندنەوەی مۆرینیۆ یەکێکبوو لە بەڵێنەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی 7ی ئەم مانگە کە خۆی وەکوو ئاڵنگارییەک جاڕی بەڕێوەچوونی لێدا لەدژی رکابەرەکانی.

“سپێشەڵ وەن” لەگەڵ مەدریدیەکان مێژوویەکی دیاری هەیە کە لە ساڵی 2010-2013 لە سانتیاگیۆ بێرنابیۆ بەردەوامبوو. پێرێزی سەرۆک سەروەختی راهێنەرایەتی مۆرینیۆی بە “گەڕانەوەی رۆحیەتی کێبڕکێکاریی” بۆ یانە شاهانەکەی وەسف کرد کە لەو ماوەیە توانی ورەی یانەکە بەرزبکاتەوە کە ماوەیەکبوو بەدوای ناسنامەی راستەقینەی خۆیاندا دەگەڕان.

گەڕاندنەوەشی لە ئێستادا دوای دوو وەرز دێت لە وشکەساڵی کە مێرێنگی بە گۆڕینی راهێنەرەکانیش نەیتوانیوە تاقە نازناوێکیش بباتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button