گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی مەكسیک V ئەفریقای باشوور؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یاریی كردنەوەی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی مەكسیک رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور دەبێتەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەڵبژاردەی مەكسیكی میواندار رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

كۆمەڵەی یەكەمی مۆندیالی 2026 لە هەریەک لە هەڵبژاردەكانی مەكسیک، ئەفریقای باشوور، چیک و كۆریای باشوور پێكدێت.

هاوشێوەی كردنەوەی یاریی مۆندیالی 2010 جارێكی دیكە مەكسیک و ئەفریقای باشوور لە یاریی كردنەوەی مۆندیالی 2026 رووبەڕوو دەبنەوە.

هەردوو هەڵبژاردە پێشتر چوار جار رووبەڕوو بوونەتەوە مەكسیک دوو جار براوە بووە ئەفریقای باشوور جارێک و یارییەكیش یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مەكسیک بە تەواوی یاریزانەكانی رووبەڕووی ئەفریقای باشوور دەبێتەوە.

ئەفریقای باشوور بە تەواوی یاریزانەكانی رووبەڕووی مەكسیک دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەكسیک

رانگێڵ
رێیێس، مۆنتێس، ڤاسكوێز، گالاردۆ
مۆرا، ئالڤارێز، فیدالگۆ
ئالڤارداو، خیمینێز، ڤیێگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەفریقای باشوور

ویلیامس
ماداو، ئۆكۆن، ماكانیا، مۆدیبا
سیتهۆل، مۆكۆینا
مۆرێمی، زوانی، ئاپۆلیس
فۆستەر

بابەتی زیاتر

Back to top button