
یاریگا –
مانچێستەر سیتی وەک بەردی بناخەی پرۆژە درێژخایەنەکەیان پتەوتر دەکەن و گرێبەستی لاوە بەهرەمەندەکەی بۆ ماوەیەکی دڕێژ نوێکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک لە پێگەی فەرمی مان سیتی، گرێبەستی دیڤاین موساکا تا ساڵی 2030 نوێکرایەوە.
موساکا کە تازە تەمەنی 18 ساڵە و لە پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەریی یاریی دەکات، بە داهاتووی سیتیزنس دادەنرێت.
دوای درەوشانەوەی لە تەمەنە جیاوازەکانی وێستهام، لاوە زێڕینەکە لە ساڵی 2023 گواسترایەوە بۆ مانچێستەر سیتی. یەکەم یاریی فەرمی خۆی وەک پیشگەر بە درێستی یانەکەی شاری مانچێستەرەوە لە سێپتەمبەر/ئەیلوولی 2025 ئەنجامدا لە بردنەوەکەیان بەرامبەر هەدەرسفیڵد کە تێیدا توانی خۆی بسەلمێنێت و ئەسیستی یەکەکێک لە گۆڵەکانی کرد بۆ فیل فۆدن.
موساکا لە زستانی 2026 بەخواستن نێردرایە ریزەکانی لێیستەر سیتی بۆ وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر لەگەڵ ئەو یانەیەی چامپیۆنشیپ.
🚨🔵 Divine Mukasa has signed a new long term deal at Manchester City until June 2030.
“We see a lot of potential in him”, says director Hugo Viana. pic.twitter.com/3ZuwiNHlPG
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 9, 2026
لە لێدوانی دوای نوێکردنەوەکە، هوگۆ ڤیانای بەڕێوەبەری وەرزشی مان سیتی وتی
ئێمە توانایەکی زۆر لە موساکادا دەبینین.



