گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەستێرەیەکی دیاری هۆڵەندا بۆ مۆندیال دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

نەفرەتی پێکان بەرۆکی هەڵبژاردەی هۆڵەندای گرتەوە و ئەستێرەیەکی دیکە دوورخرایەوە.

رۆناڵد کومان لە 27ی مانگی رابردوو لیستی هەڵبژاردەکەی بڵاوکردەوە کە چەند ئەستێرەیەکی تێدا نەبوو. لەوانە؛ جێریمی فریمپۆنگ، جۆشوا زیرکزی، خاڤی سیمۆنس و دی لیخت. ئەمڕۆش یوریێن تیمبەر بەفەرمی دوورخرایەوە.

ئەگەرچی تیمبەر وەک یەکێک لە بەرگریکارەکان ناوی لە لیستەکەی کوماندا هەبوو، بەڵام دوایین هەڵسەنگاندنە پزیشکیەکانی هۆڵەندا دەریانخستووە کە بەرگریکارەکەی ئارسیناڵ هێشتا لەو پێکانەی بەتەواوەتی چاک نەبووەتەوە کە مانگی مارسی ئەم ساڵ لەگەڵ یانەکەی لە ماسوولکەکانی بن رانیدا تووشی هاتبوو.

بەوەش یەکیتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە دوای یارییە دۆستانەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ئوزبەکستان، تیمبەر دەگەرێتەوە بۆ هۆڵەندا. لە شوێنەکەشی لوشاریل گیرترویدای یاریزانی سەندەرلاند بانگهێشتکرا کە وەرزی رابردوو بەخواستن لە لایپزیگەوە پەیوەندی بەو یانە ئینگزلیزیەوە کرد.

راپۆرتەکانی ستافی پزیشکانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دوای ئەوە دێت کە یاریزانە 24 ساڵیەکە توانی بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی گەنەرز و لە فیناڵی چامپیۆنزلیگ بەشدریی بکات کاتێک یانەکەی لە 30ی مانگی رابردوو بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە پاریس سانجێرمان دۆڕا.

هۆڵەندا کە بە هەڵبژاردە ئاشە هەواییەکان ناسراوە، لە کۆمەڵەی شەشەم دێت لەپاڵ ژاپۆن، سوید و تونس.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button