
یاریگا –
گازی باکوور بە هۆی نەبوونی یاریگای شایستە لە کەرکوک، یاریگایەکی دیکەی دەستنیشانکرد بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریی تێدا بکات.
دوای سەرکەوتنیان بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە وەرزی داهاتوو، بە هۆی نەبوونی یاریگایەکی گونجاو و شیاو لە کەرکوک، کارگێڕی گازی باکوور بە فەرمی یاریگای نەورۆزیان لە سلێمانی دەستنیشانکرد بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریی تێدا بکەن، یانەی نەورۆزیش بە فەرمی داواکەی گازی باکووریان قبوڵ کردووە.
یاریگای ئۆڵۆمپی لە کەرکوک لە ماوەی داهاتوودا دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکرێت، بەڵام ئەستەمە لەم ساڵدا گازی باکوور بتوانێ یاریی تێدابکات، بۆیە تاوەکو کۆتایی قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق گازی باکوور یارییەکانی لە یاریگای نەورۆز دەکات.



