فه‌ره‌نساگرنگترین

کۆتاییهێنان بە جەنگە یاساییە مێژووییەکە؛ فیفا لەگەڵ لاسانا دیارا دەگاتە رێککەوتن

فیفا دان بە هەڵەی خۆی دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی جیهان [فیفا] بەفەرمی گەیشتنی بە رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ لاسانا دیارا، یاریزانی پێشووی هێڵی ناوڕاستی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدرید راگەیاند.

بەو رێککەوتنە، کۆتایی بە یەکێک لە گەورەترین و ئاڵۆزترین دۆسیە یاساییەکانی مێژووی تۆپی پێ هێنرا. دیارا پێشتر داوای قەرەبوویەکی دارایی خەیاڵی بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە فیدراسیۆنی جیهانی دەکرد.

رەگ و ریشەی کێشەکە بۆ کوێ دەگەڕێتەوە؟

سەرەتای ئەم کێشە یاساییە بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە، کاتێک دیارا تەنیا دوای ساڵێک لە گرێبەستە چوار ساڵییەکەی، یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی رووسی جێهێشت. لەو کاتەدا، فیفا بڕیاری دا بە سزادانی دیارا بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو، دادگای دادوەریی یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی مێژوویی دەرکرد و رایگەیاند کە ئەو سزایەی فیفا لە دژی دیارا سەپاندوویەتی، پێشێلکردنی ئاشکرای بەند و یاساکانی یەکێتیی ئەوروپایە.

روونكردنەوەی فەرمی لە دەمی گوتەبێژی فیفاوە؛

گوتەبێژی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ سەبارەت بەم رێککەوتنە رایگەیاند؛

لە دوای ئەو رێککەوتنە گشتگیرەی کە لە نێوانیاندا هاتە ئاراوە، بەڕێز لاسانا دیارا و فیفا سەرجەم رێوشوێنە یاساییەکانی نێوانیان کۆتایی پێهێنا و کێشەکەیان یەکلاییکردەوە.

فیفا هیچ دانپێدانانێکی بە بەرپرسیارێتیی خۆی لەو کێشەیەدا نەکردووە، هەروەها هیچ بڕە پارەیەکی وەکوو قەرەبوو بەو یاریزانە نەداوە، ئێستاش فیفا هیچ لێدوان یان لێدوانێکی زیاتر لەم بارەیەوە بڵاوناکاتەوە.

ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی پاراستنی فیفا لە دانی قەرەبووە گەورەکەی دیارا، بەڵام هاوکات دەرگای گۆڕانکاری لە یاساکانی گواستنەوەی یاریزانان لەسەر ئاستی جیهان دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button