دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید ئەستێرەیەکی گەورەی دەوێت و داهاتووی ماگوایەر ناڕوونە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ریال مەدرید دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی ماتیۆس فێرناندێش، ئەستێرەی وێستهام یونایتد – سەن
بڕایتن دووەم ئۆفەری تۆتنهامی بۆ گواستنەوەی ژان پاوڵ ڤان هێک، بەرگریکاری هۆڵەندی رەتکردەوە – تۆک سپۆرت
هاری ماگوایەر دوای تەنیا مانگێک لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەگەری هەیە لەم هاوینە مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ئینتەر میلان ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کورتیس جۆنس پێشکەش کردووە، بەڵام بڕی پارەکە لەوە کەمترە کە لیڤەرپوول داوای دەکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
لیڤەرپوول رەنگە کۆدی خاکپۆ، هێرشبەری هۆڵەندی تێکهەڵکێشی گرێبەستی یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ بکات – تۆک سپۆرت
بایرن میونشن بە هیچ نرخێک دەستبەرداری مایکڵ ئۆلیس نابێت – بیڵد
بێرناردۆ سیلڤا وەکوو بژاردەیەکی سەرەکی سەیری بارسێلۆنا دەکات بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە – مارکا
یوڤێنتوس گرنگی بە گواستنەوەی ڤیکاریۆ، گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی تۆتنهام دەدات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت



