ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

🎥 | گاڤی گورزێکی گەورە لە رۆدری دەدات

Yariga App

یاریگا –

لە دوایین مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەردەکەوێت، پابلۆ گاڤی بە توندی لە رۆدری دەدات، لێدانەکەی هێندە توند و بەهێزە مەترسی لەسەر بێبەشبوونی رۆدری لە مۆندیال دروست دەکات.

گاڤی بە توندی لە پاژنەی پێی رۆدری دەدات، کە شوێنێکی یەکجار هەستیارە، رۆدری بەو کارەی گاڤی زۆر تووڕە دەبێت و ناڕەزاییەتی دەردەبڕێت.


رۆدری کەمتر لە مانگێکە لە دوایین پێکانی چاکبووەتەوە، لە 19ـی نیسانی 2026 ماسوولکەی رانی رۆدری تووشی پێکان بوو، تاوەکوو 15ـی ئایاری 2026 لە یاریکردن دابڕا.

رۆدری وەکوو گرنگترین یاریزانی ماتادۆر سەیر دەکرێت، لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و بێبەشبوونی لە مۆندیال، گەورەترین گورز بەر پاڵەوانی مۆندیالی 2010 دەکەوێت

بابەتی زیاتر

Back to top button