ئیسپانیاگرنگترین

هەنگاوی یەکلاییکەرەوە؛ هەڵوێستی مایکڵ ئۆلیس لەبارەی پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید ئاشکرا دەبێت

بۆمبەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز تەقییەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید هەنگاوێکی گەورەی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی مایکڵ ئۆلیس، یاریزانی بایرن میونشن ناوە و نوێترین پاپێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یاریزانەکە بە تەواوی ئامادەیە روو لە یانەی شاهانە بکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، رامۆن ئالڤارێز بڵاویکردووەتەوە، ئۆلیس بە شێوەیەکی فەرمی لە ئارەزووی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئاگادار کراوەتەوە، لە بەرامبەردا، یاریزانەکە بێ هیچ دوودڵییەک هەڵوێستی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و خواستی تەواوی هەیە درێسی ریال مەدرید بپۆشێت.

مایکڵ ئۆلیس، ئەستێرەی بایرن میونشن

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، کارگێڕیی مێرێنگی زۆر بە باشی لەم خواستەی ئەستێرە فەرەنسییەکە ئاگادارن و دڵنیابوونەتەوە لەوەی کە یاریزانەکە ئامادەیە پەیوەندییان پێوە بکات، ئەمەش وایکردووە پرۆسەکە بە ئاراستەیەکی خێرا و ئەرێنیدا بڕوات.

سەرچاوەکە دەشڵێت، بەهۆی ئەم لێکتێگەیشتنە و بوونی رەزامەندیی یاریزانەکە، ریال مەدرید بڕیاریداوە هەنگاوی داهاتوو بنێت و لە هەفتەی داهاتوودا یەکەمین ئۆفەری فەرمی بۆ کڕینی هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە بخاتە سەر مێزی گفتوگۆکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button