ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەزانم هاڵاند و کڵۆپ چۆن بیر دەکەنەوە؛ ڤاتزکێ نیازی هەردووکیان بەرامبەر ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

هانس یواخیم ڤاتزکێ کەسایەتییەکی کاریگەری ژیانی وەرزشییانە

Yariga App

یاریگا –

لە رۆژانی رابردوودا، ئێرلینگ هاڵاند و یۆرگن کڵۆپ بوونەتە کەسایەتییە سەرەکییەکانی کەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ریال مەدرید.

رۆژنامەی ئاس، گفتوگۆی لەگەڵ هانس یواخیم ڤاتزکێ، سەرۆکی بۆروسیا دۆرتمووند و یەکێک لە کەسایەتییە هەرە کاریگەرەکان لە ژیانی وەرزشیی کلۆپ و هاڵانددا کردووە. رای ئەو قورساییەکی زۆری هەیە سەبارەت بە ئێستا و داهاتوویان. ئێنریکێ ریکێلمی ناوەکانیانی هێنایە پێشەوە، بەڵام نوێنەران و ئەندامانی خێزانی هەردوولا هەر جۆرە رێککەوتنێکیان رەتکردووەتەوە.

یۆرگن کڵۆپ & هانس یواخیم ڤاتزکێ

کڵۆپ سەرکردایەتی بۆروسیا دۆرتمووندی کرد بۆ کێبڕکێکردن لەسەر نازناوە گەورەکان و هەمیشە پاڵپشتی ڤاتزکێی هەبوو، کە لەو کاتەدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە بوو. ئێستا کە 11 ساڵ بەسەر جێهێشتنی بۆروسیا دۆرتمووند لە لایەن کلۆپەوە تێپەڕیوە، ڤاتزکێ سەبارەت کڵۆپ گوتی:

ئەو راهێنەرێکی مەزنە، هەمیشە ئەوەی سەلماندووە، بەڵام بۆ ئێستا بە هیچ شێوەیەک نییەتی نییە راهێنەرایەتی هیچ تیمێک بکات. ئەو گرێبەست لەگەڵ کەسدا واژۆ ناکات، بە تەواوی باوەڕی بەوە هەیە. خۆی دەزانێت دەیەوێت چی بکات و راهێنەرایەتیکردنی تیمێک ئێستا بەشێک نییە لە پلانەکانی. ئێمە زۆرجار قسە دەکەین. هەمیشە شتێک روودەدات، بەڵام پێویستی نەدەکرد باسی ئەمە بکەین چونکە من دەزانم ئەو چۆن بیر دەکاتەوە. جیا لەوەش، دوێنێ بریکارەکەی لە سکای سپۆرت قسەی کرد و هەموو شتێکی روون کردەوە.

بابەتی دووەم ئێرلینگ هاڵاند بوو، کە پەیوەندییەکەی لەگەڵ ڤاتزکێ نوێترە. سەرەڕای ئەوەش سەرۆکی بۆروسیا دۆرتمووند پێی وایە دەزانێت داهاتوو چی بۆ ئەم هێرشبەرە نەرویجییە پێیە و گوتی:

من زۆر بە باشی دەزانم ئەو چۆن بیر دەکاتەوە، دەتوانم بڵێم بێگومان ئەو سەرسامە بە ریال مەدرید و لە داهاتوودا دەیەوێت بۆ ئەو یانەیە یاری بکات. بەڵام وەرزی داهاتوو لە یاریکردن بۆ مانچێستەر سیتی بەردەوام دەبێت. بەبێ هیچ گومانێک. ئەو ئاشقی ریال مەدریدە و ئەمەش ناشارێتەوە. پێم وایە لە ماوەی دوو یان سێ ساڵی دیکەدا لەوێ یاری دەکات، بەڵام بەم نزیکانە نا. ئەو بەڵێنی بە کەس نەداوە، رێک وەکوو ئەوەی باوکی گوتوویەتی.

ئێرلینگ هاڵاند & هانس یواخیم ڤاتزکێ

ڤاتزکێ هاوكات تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، کە لە لایەن یەکێک لە بەربژێرەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێت و گوتی:

من بۆ ماوەی 12 ساڵە پەیوەندییەکی نایابم لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و ئەوان هەمیشە رێزیان لە بۆروسیا دۆرتمووند گرتووە. ئەوە شتێکە کە شایەنی سوپاسگوزارییە. ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز لەم ماوەیەدا ئەنجامیداوە، باوەڕپێنەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button