نایفرۆشین؛ بایرن وەڵامی ریال مەدرید دەداتەوە

یاریگا –
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی وەڵامی داواكارییەكەی فلۆرینتینۆ پێرێز و ریال مەدرید دەداتەوە.
بەگوێرەی تێلیگراف، فلۆرینتینۆ پێرێز دەیەوێت شۆڕشێكی گواستنەوە دەستپێبكات و 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک داناوە و چاوەڕوان دەكرێت ئەو یاریزانەش مایكڵ ئۆلیس بێت.
🚨 BREAKING: Bayern Munich do NOT plan to accept Real Madrid’s €150M offer for Michael Olise.
They would NOT EVEN ACCEPT €200M.
Bayern will do EVERYTHING THEY CAN TO KEEP HIM.
Now it’s time to see what Michael Olise himself wants to do. @MatteMoretto pic.twitter.com/nXiTIF4Kuu
— Madrid Zone (@theMadridZone) June 5, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی ماتیۆ مۆریتۆ، بایرن میونشن ئامادە نییە 150 ملیۆنەكەی ریال مەدرید بۆ دەستبەرداربوون لە مایكل ئۆلیس قبووڵ بكات.
ئەوان تەنانەت 200 ملیۆن یۆرۆش قبوڵ ناکەن، بایرن هەموو کارێک کە لە توانایدا بێت بۆ هێشتنەوەی دەیكات.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ببینین خودی مایکڵ ئۆلیس خۆی دەیەوێت چی بکات.
فلۆرێنتینۆ پێرێز پێیوایە کە گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس زۆر گرنگە بۆ ئەو سیستمەی کە جۆزێ مۆرینیۆ دەیەوێت لە ریال مەدرید جێبەجێی بکات.
پێیوایە کە ئۆلیس هێڵی هێرشبەری ریال مەدرید دەگۆڕێت بۆ باشترین هێڵی هێرشبەر لە جیهاندا. ریال مەدرید ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی لە پێناو ئۆلیس خەرجبکات.



