مانچێستەر سیتی یەكەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک پێشكەشكرد

یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یەكەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئیلیۆت ئاندێرسن ناوەڕاستكاری ئینگلیزی نۆتینگهام فۆرێست پێشكەشكرد.
ئیلیۆت لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی نیوكاسڵ یونایتد بە بەهای 41.2 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نۆتێنگهامەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2029 بەسەردەچێت.
🚨 EXCL: Manchester City submit opening offer to Nottingham Forest for Elliot Anderson. #MCFC bid rejected by #NFFC but pursuit ongoing. Club bosses spoke at UEFA dinner last week (no suggestion it was to negotiate deal). W/ @lauriewhitwell @TheAthleticFC https://t.co/ZCZbfRgZLY
— David Ornstein (@David_Ornstein) June 3, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، مانچێستەر سیتی یەكەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئیلیۆت ئاندێرسن پێشكەشكرد.
نۆتینگهام راستەوخۆ پێشنیارەكەی مانچێستەر سیتیان بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستكارە ئینگلیزیەكەیان رەتكردووەتەوە.
نۆتینگهام بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە 23 ساڵانەكەی داوای زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەكات و سیتی ئامادەنییە ئەو پارە لە گواستنەوەی خەرجبكات.



