پێرێز گڵۆپی سەوزی هەڵکرد؛ ریال مەدرید ئۆفەری فەرمی بۆ بەرگریکارێکی دیکە دەنێرێت
شۆڕشی بەرگری لە بێرنابیۆ

یاریگا –
دوای رێککەوتنی بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کورسیی راهێنەرایەتیی ریال مەدرید بۆ وەرزی نوێی 2026-2027، جۆزێ مۆرینیۆ دەستی بە شۆڕشی چاکسازی لە هێڵی بەرگریی یانەکەدا کردووە.
ئالبێرت پێرێرۆ، رۆژنامەنووسی ئۆنداسێرۆ بڵاویکردووەتەوە، دوای پێدانی گڵۆپی سەوز بۆ گواستنەوەی پێشوەختەی ئیبراهیما کۆناتێ و دێنزێل دومفریس، ئێستا گەورەترین ئامانجی مۆرینیۆ بۆ دڵی بەرگری یۆشکۆ ڤاردیۆل، یاریزانی مانچێستەر سیتییە.
مۆرینیۆ و پێرێز؛ کۆدەنگی لەسەر باشترین بەرگریکار
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، مۆرینیۆ ئارەزووی هێنانی ڤاردیۆل دەکات و بە پێرێزی راگەیاندووە کە ئەو پارچە بێخەوشەکەیە کە دەتوانێت هێڵی بەرگریی ریال مەدرید بۆ ساڵانی داهاتوو توندوتۆڵ بکات. فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە، بە تەواوی لەگەڵ ئەم بۆچوونەدا هاوڕایە و پێی وایە ئێستا ڤاردیۆل باشترین بژاردەی گونجاوە، بەتایبەت دوای ئەو بۆشاییە بەرگرییەی لەم وەرزە بەهۆی پێکان دروست ببوو.
A Mourinho le flipa Gvardiol !
Florentino cree que es el mejor de todos los nombres de defensas que le han mostrado, incluso los dos que ya ha cerrado !Lo van a intentar, Sí o sí !
Esperemos a ver….
— Alberto Pereiro (@AlbertoPereiro) June 3, 2026
بەربەستی بەردەم گواستنەوەکە
سەرەڕای خواستی یانەی شاهانە، ئەم گواستنەوەیە ئاسان نابێت؛ چونکە مانچێستەر سیتی ڤاردیۆل وەکوو یەکێک لە کۆڵەکەکانی پڕۆژە نوێیەکەیان دەبینن، بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، کارگێڕیی ریال مەدرید لە %100 بڕیاری خۆی داوە و ئامادەکاریی بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی خەیاڵی دەکات بۆ رازیکردنی مان سیتی.



