بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد ئەستێرە دڵخوازەکەی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد یەکەمین گرێبەستی هاوینەی یەکلایی کردەوە و لەگەڵ ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵی گەیشتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی داڤید ئۆرنشتاین کە هەر ئێستا بڵاویکردەوە، مان یونایتد گواستنەوەی ئێدەرسنی لە ئاتالانتاوە یەکلایی کردەوە.

رۆژنامەنووسەکەی ئاتلێتیک بەشێک لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی ئاشکراکردوووە کە بڕی گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلیەکە 45 ملیۆن یۆرۆیە بە گۆڕانکاریەکانەوە و ماوەکەشی 4 ساڵه لەگەڵ بژاردەی ساڵێکی زیادەش.

ئێدەرسنی تەمەن 26 ساڵ کە لە پێگەی ناوەڕاست یاریی دەکات، دەبێتە یەکەمین گرێبەست بۆ مایکڵ کاریک لەدوای ئەوەی مانچێستەر یونایتد گرێبەستی راهێنەره ئینگلیزیەکەیان کرده هەمیشەیی.

ئۆرنشتاین نووسیویەتی سەرەتای مانگی داهاتوو پشکنینە پزیشکیەکان بۆ ئێدەرسن ئەنجام دەدرێت و بەفەرمی دەبێتە یاریزانی شەیتانە سوورەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button