ئه‌وروپاگرنگترین

مارکۆ سیلڤا لەگەڵ یانەیەکی ناسراو گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ مارکۆ سیلڤا بەفەرمی فوڵهامی جێهێشت دوای پێنج وەرز مانەوە لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزیە.

فەرمی؛ راهێنەرێكی پرێمەرلیگ پۆستەكەی جێهێشت

راهێنەرە پۆرتوگالیەکە 15 بەرلە ئێستا وەک پیشەگەر هاتە نێو کایەی راهێنەرایەتیەوە و سەرەتا لەگەڵ یانەی ئێستۆریل و دواتر سپۆرتینگ. دوای جێهێشتنی پۆرتوگال، لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس کاری کرد. دواتر لە ساڵی 2017 لەگەڵ هوڵ سیتی ئینگلیزی و تا جێهێشتنی ئەو وڵاتە، چەند یانەیەکی جیاوازی تاقیکردەوە، لەوانە واتفۆرد و ئێڤەرتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مارکۆ رازی بووە بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بێنفیکا.

لە وردەکاریی زانیارییەکەدا رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بێنفیکا تا هاوینی 2028 دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەشی زانیوە کە سیلڤا مووچەکەی کەمتر دەکاتەوە لەپێناو کێبڕکێکردن لەسەر نازناوەکان. پەیوەندیکردنیش بە بێنفیکاوە خواستی روی کۆستای بەڕێوەبەری وەرزشی و ماریۆ برانکۆی دۆزەرەوەی یاریزانانی لەسەربووە.

سیلڤا لەکاتێکدا ئەرکەکە لە بێنفیکا وەردەگرێت، کە خۆزێ مۆرینیۆ ئەو یانەیەی گەیاندووەتە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام جیادەبێتەوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەک راهێنەری ریال مەدرید بناسێنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button