بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید دێکلان رایسی دەوێت و ئارسیناڵ ئەستێرەیەکی ڤێلای کردووەتە ئامانج

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ چاوی لەسەر مۆرگان رۆجەرز، ئەستێرەی ئاستۆن ڤێلایە و پاریس سانجێرمانیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکات – میرەر

کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئیدارەی ریال مەدرید داوای گواستنەوەی دێکلان رایس، ئەستێرەی ئارسیناڵ دەکەن، چونکە بە کەسایەتیی سەرکردایەتی یاریزانەکە و سیفەتە تەکتیکییەکانی سەرسامن – تیم تۆک

ئالیسن بەیکەر بەنیازە لیڤەرپوول لە خواستی رۆیشتنی ئاگادار بکاتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یوڤێنتوس بکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی ئێدەرسن، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی ئاتاڵانتا بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند نزیکبووەتەوە – تیم تۆک

جواو پالینیا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام لە خواستنەوە بکاتە هەمیشەیی و دەیەوێت پەیوەندی بە سپۆرتینگی پۆرتوگالی بکات – ئەی بۆلا

مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، لیڤەرپوول، ئارسیناڵ، تۆتنهام و نیوکاسڵ ململانێی گواستنەوەی رافایێل لیاو دەکەن کە یاریزانە پۆرتوگالییەکە خواستی رۆیشتنی لە میلان راگەیاندووە – کالچیۆ مێرکاتۆ

پاریس سانجێرمان لە گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز کشاوەتەوە و ئێستا بارسێلۆنا و ئارسیناڵ کێبڕکێی گواستنەوەی دەکەەن – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

هاری ماگوایەر، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد پێشکەشی ئینتەر میلان کراوە بەڵام یانە ئیتاڵییەکە ئەو یاریزانەی نەویستووە – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت

بێرناردۆ سیلڤا حەزدەکات پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات بەڵام بە مەرجێک هانزی فلیک مافەکانی پێشێل نەکات و دەرفەتی یاریکردنی لە پێکهاتەی سەرەکی پێبدات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

بڕایتن، هۆفنهایم و فڕانکفورت ململانێی گواستنەوەی پاتریک ویمەر، یاریزانی باڵی فۆڵفسبورگ دەکەن – فلۆریان پلێتنبێرگ

کریستاڵ پاڵاس گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان لەگەڵ پیێر ساگی، راهێنەری لانس دەستپێدەکاتەوە – دەیلی مەیڵ

سێسیک فابریگاس، راهێنەری کۆمۆ لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە دڵخۆشە و بیر لە جێهێشتنی یانەکەی ناکاتەوە – رۆژنامەی سپۆرت 

بابەتی زیاتر

Back to top button