بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا بەرگریکارێکی ئیسپانی دەگوازێتەوە و بایرن میونشن هێرشبەرێکی لاوی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن دەیەوێت جونیۆر کرۆپی، هێرشبەری 21 ساڵانی بۆرنمس وەکوو یەدەک لویس دیاز بگوازێتەوە – مێرکور 

رافایێل لیاو، هێرشبەری پۆرتوگالی بە فەرمی جێهێشتنی میلانی راگەیاند و مانچێستەر یونایتد چاوی لەسەرییەتی.

هیلالی سعوودی داروین نونێزی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

ئینتەر میلان لەگەڵ لیڤەرپوول گفتوگۆی گواستنەوەی کورتیس جۆنز، بەرگریکاری ئینگلیزی کردووە و رێدز داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات – فابریزۆ رۆمانۆ

چێڵسی بڕیایداوە گفتوگۆی گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری فەڕەنسی بکات و نوێنەرانی یاریزانەکە لەگەڵ ریال مەدرید و بایرن میونشن لە گفتوگۆدان – تیم تۆک

یوڤێنتوس چاودێری دەیڤد دی خیا، گۆڵپارێزی 35 ساڵانی فیۆرێنتینا دەکات – گۆڵ

نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت عەبدولسەمد زەلزوولی بکاتە شوێنگرەوەی ئانتۆنی گۆردن، تۆتنهام و ئاستۆن ڤێلاش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن  – رۆژنامەی سپۆرت

ئەیسی میلان لەگەڵ ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری پێشووی کریستاڵ پاڵاس لەگفتوگۆدایە – مەیڵ سپۆرتس

بارسێلۆنا چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی مارک کوکورییا و کێبڕکێی مانچێستەر سیتی و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات، بەرگریکارە ئیسپانییەکە ئامادەیە بگەڕێتەوە ئیسپانیا – ماتیۆ مۆریتۆ

چێڵسی بڕیاری لەسەر داهاتووی نیکۆڵاس جاکسن، هێرشبەری سێنیگالی نەداوە و چارەنووسی یاریزانەکەی داوەتە دەستی چابی ئاڵۆنسۆ – مەیڵ سپۆرتس

بابەتی زیاتر

Back to top button