چامپیۆنزلیگ

پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی 2025/26

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی 2025/26 دوای سەرکەوتنی بەسەر ئارسیناڵ.

یارییەکە دوای دوو گێمی و ئاسایی و دوو تایمی زیادکراو گەیشتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و لە کۆتاییدا فەڕەنسییەکان 4-3 گرەوەکەیان بردەوە.

بەوەش پی ئێس جی بۆ دووەم جار لە مێژووی خۆیاندا و هاوکات کوڕانی لویس ئێنریکی بۆ دووەم جار لەدوای یەک بوونە پاڵەوانی ئەوروپا دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لە فیناڵ 5-0 ئینتەر میلانی ئیتاڵیان گۆڵباران کرد.

فیناڵەکە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا تایبەتمەندی خۆی هەبوو، بەوەی جگە لەوەی کە هەردوو یانەکە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نێوخۆیی وڵاتەکەیان بوون، هاوکات. بووە یەکەمین یاریی کۆتایی دوای زیاتر لە نیو سەدە لەوەتەی 1971 دوو یانەی دوو پایتەختی جیاواز کۆتایی پاڵەوانێتیەکە ئەنجام بدەن.

جەنگی پایتەختەکان زیاتر لە نیو سەدەیە رووینەداوە

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button