گرنگترینمۆندیالی 2026

پێکانی هەیە؛ کارلۆ ئانچێلۆتی چارەنووسی نێیمار بۆ مۆندیال یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی رەتیدەکاتەوە نێیمار دا سیلڤا، هێرشبەری سانتۆس لە لیستی هەڵبژاردەی بەڕازیل دووربخاتەوە و چاوەڕێی چاکبوونەوەی ئەفسانەکەی سامبا دەکات.

تەنیا 12 رۆژ ماوە بۆ دەستپێکی جامی جیهانی 2026 و نێیمار دا سیلڤا تاوەکوو ئێدتا بەدەست پێکان دەناڵێنێت و مەترسی بەشداریی نەکردنی لە مۆندیال لەسەرە، باڵام ئانچێلۆتی رەتیدەکاتەوە نێیمار لە لیستی هەڵبژاردەکەی دووربخاتەوە.

پێشبینی دەکەین نێیمار بۆ یەکەم یاریی مۆندیال بەرامبەر مەغریب ئامادەبێت، ئەگەر ئامادە نەبوو چاوەڕێ دەبین تاوەکوو بۆ یاریی دووەم چاکدەبێتەوە.

هیچ یاریزانێک دوورناخەینەوە و ئەو 26 یاریزانەی بانگهێشتمکردوون وەکوو خۆیان دەمێننەوە.

بەڕازیل لە مۆندیالی 2026 لە کۆمەڵەی C شانبەشانی هەڵبژاردەکانی مەغریب، هایتی و سکۆتلاند یاریی دەکات، لە 14ـی مانگی شەش لە یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیال رووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە.

بەڕازیل بەر لە مۆندیال لە دوو یاریی ئامادەکاریی رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی پەنەما و میسڕ دەبێتەوە بەڵام نێیمار بەهۆی پێکان لە هەردوو یارییەکە بێبەش دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button