
یاریگا –
دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کورد – ئەڵمانی، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شتوتگارت نوێکردەوە.
فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی لەگەڵ دێنز ئونداڤ، ئەستێرەی یانەکە، لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، شەوی هەینی، کۆبوونەوەیەکی درێژخایەن و چارەنووسساز لە نێوان کارگێڕیی یانەکە و نوێنەرانی یاریزانەکە کراوە، تێیدا سەرجەم بڕگە و وردەکارییە یاسایی و داراییەکان بە تەواوی یەکلایی کراونەتەوە.
🚨💥 BREAKING | Deniz Undav contract extension – DONE DEAL ✔️
29 y/o striker Undav has agreed a new contract with VfB Stuttgart until at least 2029. A new club-record deal.
The decisive meeting took place on Friday night. All details have now been settled.@SkySportDE 🇩🇪 pic.twitter.com/reY4G9jdRP
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 30, 2026
فلۆریان ئەوەشی روونکردووەتەوە، بەگوێرەی رێککەوتنە نوێیەکە هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵانییەکە تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 لەگەڵ شتوتگارت بەردەوام دەبێت و بڕگەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەش هەیە.
هاوکات، مووچەی ساڵانەی لە 4.5 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 6 ملیۆن یۆرۆ لە بەرزکراوەتەوە، بەمەش ئونداڤ بە فەرمی دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لەنێو تەواوی یاریزانانی شتوتگارت، هەروەها بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ تەنیا وەکوو پاداشتی راستەوخۆی واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە وەردەگرێت.
ئەم پاداشتە داراییە گەورەیەی کارگێڕیی یانە ئەڵمانییەکە دوای وەرزێکی ناوازە و بێوێنەی هێرشبەرە کوردەکە دێت، کە تێیدا پشکی سەرەکی بێت لە سەرکەوتنەکانی یانەکە بەردەکەوێت؛ 25 گۆڵ و 14 ئەسیست لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.



